هاوخەمی خۆمان دەردەبڕين بۆ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی کە بووە هۆی لەدەستدانی ٤ خوێندکارو برینداربوونی ٦ خوێندکار لە ئامادەیی باکوری کچان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، لە خوای گەورە داواکارین سەبووری بە کەسوکارو مامۆستایان و هاوڕێیانیان ببەخشێت، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢٤/٥/١٤