پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوی پەروەردەو زانست
بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە گشت قوتابیانی سەرکەوتووی قۆناغی ٩ ی بنەڕەتی دەکەین بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ، کە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پلەی دووەمی بەدەستهێناوە لە ڕێژەی دەرچووندا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان وە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە قۆناغەکانی تری خوێندندا.
لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی ٩ ی بنەڕەتی ٧ قوتابی پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە ٣ سیانیان لە شاری سلێمانین و ٩ قوتابی پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە ٤ چواریان لە شاری سلێمانین وە ١٥ قوتابی پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە ٥ پێنجیان لە شاری سلێمانین.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە قوتابیان دەکەین و سوپاسی کەسوکاریان و بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و سەرپەرشتیاران و دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین کە هاوکارو خەمخۆرن و دڵسۆزانە ئەو ئەرکەی پێیان درابوو بە سەرکەوتوویی ئەنجامەکەی دەبینین، هەرچەند لەو بارودۆخەی ئەمساڵی خوێندن کە بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕووبەڕوومان بۆوە، بە هەوڵی هەموو لایەک توانیمان ئاستێکی بەرزو باش بەدەستبهێنین بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و شاری سلێمانی.
هیوای سەرکەوتنیش دەخوازین بۆ قوتابیانمان لە خولی دووەم.

دڵشاد عمر محمد کریم
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
١٧ ی ٥ی ٢٠٢٤