تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز خولی یەکەمی پۆلە ناکۆتاکان بەرێوەچوو

ئەمرۆ یەك شەممە ١٩-٥-٢٠٢٤، مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا تریفە محمد عبداللە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەردانی هۆڵەكانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز خولی یەکەمی پۆلە ناکۆتاکانیان كرد.

لە سەردانەكەیاندا سەردانی قوتابخانەی ڕۆمانی بنەڕەتی و ئامادەیی تیشکی کوڕان و قوتابخانەی ئاڤێستای بنەڕەتیان کرد و لەنزیکەوە لیژنەی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکانیان بینی و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکردەوە و سوپاسی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکانیان کرد، کە ژینگەیەکی لەبارو گونجاو بۆ ئەزمونەکان ڕەخساندووە ، لەهەمان کاتدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ قوتابیانی ئازیز خواست .

لە میانەی سەردانەكەیاندا لە قوتابخانەی رۆمان و ئاریاس كە لەیەك بینادان كۆمپانیانی ئانزۆ نۆژەنی دەكاتەوە و لەلایەن بەرێوەبەری گشتییەوە سەردانی كردن و دەستخۆشی لێكردن بۆ هاوكاریكردنی ناوەندەكانی خوێندن لە سنورەكە.