کۆبونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پەروەردەی چەمچەماڵ ئەنجامدرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٤/٥/٢٣ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا عمر محمد امین و مامۆستا نەژاد عبداللە یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵیان کرد.لە دەستپێکی سەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ هۆڵی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی لە قوتابخانەکانی ( سپی حەسار، میدیا، باڵا) بەسەرکردەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان باس لە ڕەوشی پەروەردەو فێرکردن و پرۆسەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و دەربارەی پێداویستییەکانی ناو قوتابخانەکان گفتوگۆکرا. بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان بە پێی توانا هاوکارو پشتیوانیان دەبێت و سوپاس و دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەو ژینگەیەی لەناو قوتابخانەکان ڕەخساندویانە بۆ قوتابیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست.دواتر لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ چاویکەوت بە بەڕێز ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و باس لە ڕەوشی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن کرا لەو سنوورەدا، بەڕێزی دڵنیای کردینەوە لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی پەروەردە، لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێزیانی کرد.هەر لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ کۆبونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەنجام درا، لە کۆبونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگی پەروەردە باسکرا لە گواستنەوەی مامۆستایان و بنەماکانی وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران و تەنسیبی مامۆستایان و فەرمانبەران و ڕێکخستنیان و ئامادەسازی بۆ کۆنفرانسی سەرپەرشتیکردن کە لە ٨ی ٦ ئەنجام دەدرێت وە چۆنێتی خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وزاری قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی خولی یەکەم کە لە ٢٠٢٤/٦/٢٣ ئەنجام دەدرێت وە هەماهەنگی کردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس وکارەبای سلێمانی.بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و سەرجەم لێپرسراوی هۆبەکان و فەرمانبەران کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەو وە ڕایکردنی مامەڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک.دواتر بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی بەخشییە خاتوو عایشە عبداللە کە بە تەمەنترین قوتابی قۆناغی بنەڕەتی بوو لە تاقیکردنەوەی دەرەکی بەشداری کردو بەسەرکەوتووی ئەو قۆناغەی تێپەڕاند، وە داوای هەبوو لە وەزارەتی پەروەردە لەبەرئەوەی نەخۆشەو حەزی لە خوێندنە هاوکاری بن کە بتوانێت بۆ ساڵی داهاتوو بەشداربێت لە تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢. بەڕێوەبەری گشتی هیوای تەمەن درێژی و لەشساغی و تەندروست باشی بۆ خواست.پاشان ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی چەمچەماڵ سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد، لەلایەن مامۆستا دڵشاد تاجە گوڵینە لەسەر مەزارگەی شەهیدانی ئەنفال دانراو سەردانی گۆڕستانی ئەنفالی کرد کە ڕوفاتی ١١٠٠ شەهیدی ئەنفال لە دوای گەڕاندنەوەیان لە باشوری عێراق بەخاک سپێردران، سڵاو لە ڕۆحی پاکیان لە خوای گەورە داواکارین شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی گەلی کوردستان بە بەهەشتی خۆی شاد بکات.هەر لەوێش باس لەو کارەسات و کۆمەڵ کوژیە کرا وە داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کرا کە پێشتریش گشتاندنمان بۆ کردوون کە زۆربەی قوتابخانەو خوێندنگەکان سەردانی ئەو مۆنۆمێنتە بکەن بۆئەوەی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان و دڕندەیی دوژمنەکانمان بە چاوی خۆیان ببینن و نەوە بە نەوە بیگێڕنەوەو بە زیندویی بمێنێتەوە،پاشان وەک ڕێزێک بۆ شەهیدانی ئەنفال کۆمەڵێک نەمام چێندرا.لە کۆتایدا سەردانی کەسایەتی سنووری چەمچەماڵ بەڕێز کاک شێخەی مەمەند ئاغایان کرد سەرۆکی عەشیرەتی هەمەوەند و سوپاسیان کرد بۆ هاوکاریکردنی پرۆسەی پەروەردە.