ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/٣ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپێناو هەوڵە بەردەوامەكان و خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە و ئامادەباشی بۆ تاقیكردنەوە گشتیەكان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كرد و لەگەڵ بەرێزان قارەمان سلێمان بەرێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای هەرێم/دیوانی وەزارەت و ئەنوەر حەمە سعید بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و شێخ هیوا عەبدوڵا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و ئەندازیار غالب محەمەد بەرێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی كۆبویەوە.
مەبەست لە سەردانەكەی بەرێوەبەری گشتی بۆ دابین كردنی كارەبای بەردەوام بوو بۆ سەرجەم هۆڵی تاقیكردنەوەكانی قوتابی دوانزەی ئامادەیی (زانستی – وێژەیی – پیشەیی) كە بە نوسراوی فەرمی ژمارەی هۆڵی تاقیكردنەوەكان و فیدەر و بگۆرەكانی تێدا دیاریكراون پێشكەشی كردن بۆ ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوانزە كە لە ٢٣/٦/٢٠٢٤ دەستپێدەكات هەفتانە دوو تاقیكردنەوە دەكرێت رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە ئامادەباشی بكەن.
لەكۆتایدا مامۆستا دڵشاد عمر ئاماژەی بەوەدا كە هەوڵبدەین لە پێناو خزمەتی قوتابیان و خوێندكاران كەشێكی فێنك و كارەبای بەردەوامییان بۆ دابین بكەین بە سوپاسەوە پێشتریش وەك هەمیشە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هاوكاربوون.