ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٦/٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لەگەڵ بەڕێز جەیمس کەرانچە بەڕێوەبەرى ئۆفیسى رێکخراوى کۆمیسیۆنى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران (UNHCR) لە سلێمانى لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان کۆبوونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لە سەر پلانى داهاتوى رێکخراوەکە بۆ کەرتى پەروەردە لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەی سلێمانى کرا و بڕیاروایە بۆ ئەمساڵی خوێندن کارەکانى رێکخراوەکە بەتایبەت بۆ کۆمەڵگەى پەنابەران بەردەوام بێت.
هاوکات هەردوولا جەختیان لەسەر هاوکارى و هەماهەنگى زیاترى نێوانیان کردەوە.