ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٦/٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپێناو هەوڵە بەردەوامەكان و خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە و ئامادەباشی بۆ تاقیكردنەوە گشتیەكان سەردانی بەرێز عەقید هەرێم عوسمان علی كرد سەرۆكی لیژنەی سەرپەریشتیكردن و دانانی پاسەوان بۆ سەرجەم ئەو خوێندنگا و هۆڵانەی كە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی خولی یەكەمی تێدا ئەنجام دەدرێت بە هەموو بەشەكانییەوە.
مەبەست لە سەردانەكەی بەرێوەبەری گشتی بۆ دابین كردنی ئارامی و پاراستنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان گفتگۆیان كرد كە بە نوسراوی فەرمی ژمارەی هۆڵی تاقیكردنەوەكان دیاریكراون پێشكەشی كردن بۆ ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوانزە كە لە ٢٣/٦/٢٠٢٤ دەستپێدەكات هەفتانە دوو تاقیكردنەوە دەكرێت رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە ئامادەباشی بكەن.
لەكۆتایدا مامۆستا دڵشاد عمر ئاماژەی بەوەدا كە هەوڵبدەین لە پێناو خزمەتی قوتابیان و خوێندكاران كەشێكی ئارام بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆیان دابین بكەین بە سوپاسەوە پێشتریش وەك هەمیشە هاوكاربوون بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە.