کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە ٦ ی ٦ ی ٢٠٢٤

ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەمان کرد ، کە تیایدا چەندین تەوەر گفتوگۆی لەسەر کرا:

١- هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی PISA / بەڕێز مامۆستا شیلان خلیل جنید ، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی ، پرزنتەیشنێکی پێشکەش بە ئەندامانی ئەنجومەن کرد سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ ئەو هەڵسەنگاندنە.

٢- سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی قوتابیانی بازنەی یەکەمی خوێندن و چۆنیەتی پاڵپشتیکردنیان و ڕاهێنانی مامۆستایانی ئەو بازنەیە ، چەند پێشنیارێک لەلایەن بەڕێز جسام مشیر کریم بەڕێوەبەری گشتیی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی خرانە ڕوو ، پاش گفتوگۆکردن بڕیاڕ لەچەند میکانیزمێکی پێویست درا.

٣- ئامادەسازیی بۆ تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی و دەرچواندنی ڕێنوێنی و ڕێکاری پێویست و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بوو کە بەڕێزان برهان عبداللە عادل و نوردەین عثمان سعید ، جێگرانی سەرۆکی لیژنەی باڵا خستنەڕوویان بۆ کرد و وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ( بەهەموو بەشەکانییەوە) هەموو ڕێکارەکانی تەواوکردووە.

٤- گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان پەروەردەی قەزاکان و پەروەردە گشتییەکان ورێکخستنەوەی میلاکاتی ناوەندەکانی خوێندن تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە چەندین بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.

٥- کۆبوونەوە بڕیاری پێویستی دا سەبارەت کاتەکانی وەرگرتن و تۆمارکردنی منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ :

🔹 بنەماکانی وەرگرتن.

🔹 باخچەی منداڵان

🔸پۆلی یەکەمی بنەرەتی

🔹تۆمارکردنی دەرچووی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی لە ئامادەیی و پەیمانگەکان .

🔸 ئەرکەکانی سەرپەرشتیاران لە رووی دابەشکردن و رۆل و ئەرکیان .

🔹ئەرکەکانی بەرێوەبەر و دابەشکردنی بەشەوانەکان و جیاکردنەوەی هۆبەکان و دانانی خشتەی وانەکانی هەفتە.

🔸هەروەها وەرگرتن لە پەیمانگە حکومییەکان و میکانیزمەکان و کاتەکانی وەرگرتن لەلایەن بەڕێز محمد خضر قادر ، بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەکان خرایە ڕوو وە بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا.

٦- پرۆژەی سازدانی وۆرکشۆپێک بۆ ستراتیژی ڕاهێنانی مامۆستایان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێکهات کە ئامادەسازیی بکەن بۆ سازدانی .

٧- ڕێکخستنەوەی مۆڵەتەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دامەزراوە پەروەردەییەکان لەلایەن بەڕێز دڵشاد عمر محمد کەریم ، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی خرایە ڕوو، بۆ ئەو مەبەستە پیشنیارەکان پەسەند کران و لیژنەیەک لەسەر ئاستی وەزارەت پێکهات.

ئالان حمەسعید صالح

وەزیری پەروەردە