یەکەمین کۆنفرانسی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە هەولێر بەڕێوەچوو


ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/٦/٨ بە ئامادەبوونی بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاران و پەروەردەکاران لە وەزارەتی پەروەردەو مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و  یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و پەروەردەکاران یەکەمین کۆنفرانسی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە هەولێر بەڕێوەچوو