ئەمرۆ پێنجشەممە ١٣-٦-٢٠١٤ لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی بەرێزان شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی سەرژمێری لە پارێزگا و شوان جەبار بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی و جێگری ژووری ئۆپراسیۆنەكانی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان بە میوانداری بەرێز محمود عوسمان معروف بەرێوەبەری جێ بە جێ كار لە هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیەكی ئامادەكاری ئەنجام درا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی هەڵەبجەی شەهید و گەرمیان و ڕاپەرین سلێمانی و بەرێوەبەری پلان لە بەرێوەبەرایەتی گشتیەكان و سەرجەم بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردنی سلێمانی.
ئامانج لە كۆبونەوەكە روونكردنەوە و ئامادەسازی لەسەر پرۆسەی سەرژمێری گشتی و وە هەروەها گرنگی دەوری ماموستایان و فەرمانبەران لەسەرخستنی پرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی.
پاشان گفتوگۆكرا سەبارەت بە چۆنێتی هەنگاوەكانی دیاریكردنی مامۆستایان بۆ قۆناغەكانی ئایندەی سەرژمێری كە وابڕیارە لە ٢٠ و٢١ /١١ / ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت.
لەكۆتایدا ئەوەی گرنگە هەمووان هاوڕابوون لەگەڵ پشتگیری كردنی تەواوی ئەو پرۆسەیە و هەوڵی تەواو دەدرێت بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە و دواتر گفتوگۆكرا لەسەر ئاستەنگەكان و وەڵامی پێویست درانەوە.