تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەستیپێکرد

ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٢٣ کاتژمێر ٣:٣٠خولەکی بەیانی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پارێزگای سلێمانی دەستکرا بەدابەشکردنی پرسیارەکانی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانی.

پاشان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی لەیلا زانای كرد كە هۆڵی تاقیكردنەوەكانی تێدایە و لێدوانی بۆ راگەیاندنەكاندا سەبارەت بە ئامادەكاریەكانی تاقیكردنەوەكان و كارئاسانی بۆ قوتابیان و خوێندكاران .

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ ئامادەیی بەشی زانستی (٢٠٧٧٣) قوتابی و خوێندکار کە بەسەر (٣٠٣) هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون و بەشی وێژەیی (٦٠٠٧) قوتابی و خوێندکار کە بەسەر (٩٧) هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون و بەشی پیشەیی (١٠٤٩) قوتابی و خوێندکار کە بەسەر (٢٣) هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون كە كۆی گشتی دەكاتە (٢٧٨٢٩) قوتابی و خوێندکار کە بەسەر (٤٢٣) هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون لە زۆربەی ناوچەکانی سنووری پارێزگاکەمان بەشداری دەکات كە بە سەرپەرشتی ( ٣٩٠٧) سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێر و كارگوزار هەروەها پێداوستییەکان بۆ تاقیکردنەوەکان دابین کراوە.

بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا بە هاوكاری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست.