ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ ی ٦ی ٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێزان هەڤاڵ ابوبکر پاریزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی UNHCR و بەهاوکاری بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی لە هۆڵی مامۆستا صاڵح علی یادی ڕۆژی جیهانی پەنابەران بەڕێوە چوو کە لەلایەن کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لەگەڵ هاوبەشەکانی ڕێکیانخستبوو.
بەم بۆنەیەوە چەند چالاکیەکی هونەری نمایشکرا و دوو یاری تۆپی پێی دۆستانە لەنیوان کچان و کوڕانی قوتابخانەکانی پەنابەران بەڕێوەچوو .
٢٠حوزەیزانی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی پەنابەرانە، که لهلایهن ریکخراوهکانی نهتهوهیهکگرتووهکانەوە لە ساڵی ١٩٥١ وە به رۆژی جیهانی پهنابهران ناسراوه.