ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٧/١٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لەگەڵ بەڕێزان فیۆنا بەڕێوەبەرى گەشەپێدان لە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و جەیمس کەرانچە بەڕێوەبەرى ئۆفیسى رێکخراوى کۆمیسیۆنى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران (UNHCR)لە سلێمانى و شاندی یاوەریان لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان کۆبوونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لە سەر پلانى داهاتوى رێکخراوەکە بۆ کەرتى پەروەردە كرا و بڕیار وایە بۆ ئەمساڵی خوێندن فراوانكردنی ژمارەیەك قوتابخانە و خوێندنگە و زیادكردنی ژوور بۆ ئەو ناوەندانەی خوێندن كە پێویستن ئەنجامی بدەن لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەی سلێمانى.
هاوکات هەردوولا جەختیان لەسەر هاوکارى و هەماهەنگى زیاترى نێوانیان کردەوە وە کارەکانى رێکخراوەکە بەتایبەت بۆ کۆمەڵگەى پەنابەران بەردەوام دەبێت.