ئاگاداریەک لە باخچەی منداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان

داواکارانی باخچەی منداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان ئاگادار دەکەین لە بەرواری 14/7/2024 کاتژمێر 8ی بەیانی تا بەرواری 22/7/2024کاتژمێر 12ی شەو ،فۆرمی داواکاری بۆ بەشداری لە تیر و پشکی منداڵان لە باخچەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025لە ڕێگەی ئەم لینکەوە

لینکی فۆڕم

  بە شێوەی ئۆنلاین کارا دەبێت .
تێبینی:
١-وەرگرتن بۆ لەدایک بووانی ساڵی 2019 و 2020 واتە هەردوو قۆناغی(kG1&KG2) دەبێت.
٢-وەرگرتن لەسەرئاستی پارێزگای سلێمانی دەبێت بۆ هەر قۆناغێک 60 منداڵ بە تیر و پشک وەردەگیرێت.
٣-دواتر لە کات و شوێنی تیر وپشک ئاگادارتان دەکەین.
لیژنەی وەرگرتن