ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٤ بەڕێزان مامۆستا ئالان حەمە سەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی پەروەردەی دوكانیان كرد بە ئامادەبونی سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مهاباد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی دوكان و مامۆستا سه‌ربه‌ست كەریم نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت بۆ تاقیكردنەوەكانی وەزاری و نیشتیمانی لە نزیكەوە ژمارەیەك لە هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان بەسەركردەوە.
لە سەردانەكەیاندا (قوتابخانەی شەهید عبدالرحمن سێ دەری بنەڕەتی و قوتابخانەی شەهید غریب هەڵەدنی بنەڕەتی و ئامادەیی دوكانی تێكەڵا)یان بەسەركردەوەو لە نزیكەوە بینییان كە كه‌شێكی ئارام بۆ خوێندكاران دروست كراوەو هه‌موو پێداویستی و كه‌ره‌سته‌یه‌ك و ئامێری فێنك كه‌ره‌وه و كاره‌بای به‌رده‌وام و ئاوی ساردیان بۆ دابینكراوه و ئاسایشی هۆڵه‌كان پارێزراوه.
پاشان وەزیری پەروەردە سەردانی دیوان بەرێوەبەرێتی پەروەردەی دوكانی كرد و گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسی هۆبەكان كرد بۆ داواكاریەكان و پێداویستیەكانیان و بەرێزیان بەڵێنی جێبەجێ كردنی ژمارەیەك لە داواكاریەكانیدا پێیان.
لەكۆتایدا مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم بەشەكانی دیوانی بەرێوەبەرێتی پەروەردەی دوكان كۆبۆوەو گفتوگۆكرا لەسەر كێشە و كەم و كوڕیەكان و چارەسەركردنیان.