پەیامی سەرکەوتن

بۆ هەموو هاوکاران لەسەرخستنی پرۆسەی تاقیکردنەوەی وەزاری

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٧/١٧ تاقیکردنەوە گشتییەکان بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات

سوپاس بۆ

هاوکاری و بە دەمەوەهاتنی هاوڵاتیانی خۆشەویست.

خوێندکاران و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری هۆڵەکان و ئەو کارگوزارانەی لە خزمەتی خزمەتکردنی پرۆسەکەدا بوون.

سوپاس بۆ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان کە وەک هەمیشە لەخۆبردووانە هاوکاری تەواوبوون لەسەرخستنی پرۆسەکەدا.

ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو پرۆسەکە باشتر بەڕێوەچوو بە هاوکاری هەمووان و لەخۆبردووی دەستەی کارگێڕی خوێندنگەکان و مامۆستایانی پۆلی دوانزەکان سەرەڕای قەیرانەکان , هیوادارم دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەدڵی هەمووان بێت و ماندووبوونتان بکاتە دڵخۆشی و دڵ ئارامیتان.

هەرسەرکەوتووبن

دڵشاد عمر محمد کریم

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی

١٧ی٧ی٢٠٢٤