پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی

پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوی پەروەردەو زانست

خوێندکارانی ئازیز ،کەسوکاری خوێندکاران سەرپەرشتیاران مامۆستایانی سەربەرز سڵاوی پەروەردەو زانستتان لێبێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی ٧ی ٢٠٢٤ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە ڕاگەیەندرا.
سەرباری کێشەو گرفت و قەیرانەکان و نیگەرانی یە سەختییەکان و بارگرانی سەرشانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەڵام دواجار بە دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ پرۆسەی پەروەردە ئەوەی پێشبینیمان دەکرد ئەو متمانەیەیە کە بە ئاستی زانستی خوێندکاران ،پشتیوانی کەسوکاریان و ئاستی بەرزی وەفاداری سەرپەرشتیاران و مامۆستایان بوو دەرئەنجامەکەی سەلماندیان بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و پارێزگای سلێمانی و پایتەختی ڕۆشنبیری .
بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گشت خوێندکاران و خوێندکارە یەکەمەکان دەکەین بۆ ئەو ئاستە بەرزەی کە بە دەستیان هێنا و ئەو دەرئەنجامە بەرزەی کە سلێمانی لە ڕووی زانست و پەروەردە لە ئاستی یەکەمدا هێشتانەوە ئێوەی مامۆستای بەڕێز دەستی ماندووبونتان دەگوشین و ئێوە شایانی وەفاداری زۆرن.
دەمانەوێت ئەوەیش بە هەمووان ڕابگەیەنین ئەمساڵ تاقیکردنەوە گشتییەکانی 2023-2024 لە هەموو ڕوویەکی تەکنیکی و ڕێنمایی و پێداویستییەکانەوە بە هیمەتی هەمووان و بە ئێشکگری بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و کارگوزارەکان و وەزارەتی پەروەردەو پارێزگاری سلێمانی و جێگرەکەی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و لەسەرو هەمووشیانەوە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و بەڕێوەبەرێتی گشتی کارەبای سلێمانی و کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکار بوون بۆ سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکان.
وە سوپاسی ئەنجومەنی دایکان و باوکان دەکەین لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن کە هاوکار و پشتیوانی لە پرۆسەی پەروەردە دەکەن .
دووبارە پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەین سەرکەوتووبن
هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانمان دەخوازین لە خولی دووەم
زۆر سوپاستان دەکەین و هەر شاد و سەربەرز بن.

                                                             دڵشاد عومەر محمد کریم
                                                                بەڕێوەبەری گشتی  
                                                                 ١٩ی ٧ی ٢٠٢٤