ئەندامانی گروپی خزمەت سەردانی بەڕێوەبەری گشتیان کرد

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٤ ی ٧ی ٢٠٢٤ ئەندامانی گروپی خزمەت لەدەڤەری مەرگە و ناحیەی بنگرد سەردانی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد، مەبەستی سەردانەکەیان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی کرد و ڕێزلێنانیان پێشکەش کرد لەبەرامبەر بەدەمەوە چوونی داواکاریەکانیان لە ناوچەکەدا و كە هاوکاری كردوون لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداوستیەکانی ئامادەیی سەرچیا و قوتابخانەی بنگردی بنەڕەتی.

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی ئەندامانی گروپەکەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.