بە بڕیاری بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی سەڵاحەدینی کوڕان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان نۆژەندەکرێتەوە

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ ی ٧ی ٢٠٢٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لەکارکردن و نۆژەنکردنەوەی ئامادەیی سەلاحەدینی کوڕانی بەسەرکردەوە کە بە بریاری بەرێز سەرۆكی هە رێمی كوردستان و کەلەلایەن دامەزراوەی (Vision Education ) بەبڕی ٤٣٧١٦٦ هەزار دۆلار نۆژەن دەکرێتەوە و دیزاین و سەرپەرشتی دەکرێت وەهەروەها لەلایەن کۆمپانیای جێ بەجێکار(Golden ratio) ماوەی ١٥٠ ڕۆژ کارکردن تیدا بەردەوام دەبێت.

شایەنی باسە دامەزراوەی ناوبراوەوە ژمارەیەک قوتابخانە و خوێندنگەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان نۆژەنکردۆتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی ستافی ڕێکخراوەکەی کرد کە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی کەرتی پەروەردە دەکەن، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.