ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٢ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، پێشوازی لە شاندی ژوری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، كە بەمەبەستی پیرۆزبای هاتبون بەهۆی سەرکەوتنی پڕۆسەی خوێندن و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی و زانستی و وێژەیی و پیشەیی.
مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، وتی: سوپاسی ئەم پێزانینەی ژوری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، ئەم پیرۆزبایی و دەستخۆشیانە بۆ هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و کەسوکاریانە کە ئێمەش پشتیوانیان بوین لە پڕۆسەکە و هانمانداون و دەرەنجامەکە پێمان دەڵێت لە پەروەردەی سلێمانی کێبڕکێی زانستی و پەروەردە هەیە لەنێوان مامۆستایان و خوێندکاران و خوێندنی حکومی و نا حکومی، سەرباری قەیرانەکان، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە و دابەشبونی یەکەمەکانیش بەپێی شوێنی جوگرافی نیشانەی ئەوەیە بە یەکسانی گرنگیمان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری ناوەوە و دەرەوەی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی.