ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێکەوتی٢٠٢٤/٧/٢١ بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە یاوەری هەردوو جێگرەكەی بەرێزان ئەحمەد عەلی ئەحمەد، بۆ کاروباری هونەری و شاهۆ عوسمان، بۆ کاروباری کارگێڕی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد و لەلایەن مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لێکرا بە مەبەستی پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانیەوە بەدەستیان هێناوە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێم، دواتر لەگەڵ لیژنەی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی و گشتیەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی و مامۆستا نەرمین حسین رەمەزان بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی و ماریا بەهمەن بەرێوەبەری تەكنیكی و مامۆستا حسێن علی سەرپەرشتیار لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان كۆبوەوە بە مەبەستی پیرۆزبای و دەستخۆشی بۆ ئەو هەموو ماندوبون و سەرپەرشتی كردنەی پرۆسەی تاقیكردنەوە گشتیەكان بە ئاستێكی باش.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی دیارییەكی كلتوری نوێ و كۆنی شاری سلێمانی پێشكەش بە بەرێوەبەری گشتی كرد و لە ڕێگەی بەرێزیانەوە سوپاس و دەستخۆشی لە گشت بەرێوەبەری پەروەردەكان و مامۆستایان و فەرمانبەران و کەس و کاری خوێندکاران کرد کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو لە پڕۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هەروەها دەستخۆشی لەگشت ئەو دامودەزگایانە کرد کە هاوکاری سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە بەتایبەتی تاقیکردنەوە گشتیەکان بوون هەریەک لە هێزە ئەمنییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا و کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکان.