ئەمرۆ یەكشەممە ٢٨ ی ٧ی ٢٠٢٤ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە نوێنەرانی دەستەی داكۆكی لە سروشت و موڵكی سلێمانی و كۆری قەلەندەرخانەی كورد كرد كە بەمەبەستی پشتگیری و پشتیوانی هاتبون لە مامۆستا دڵشاد عومەر سەبارەت بە دژی پێدانی زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ (١٨٢) دۆنم بە كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان كە بە بێ رەزامەندی وەزارەتی پەروەردە دەیانەوێت بكرێتە شوێنی نیشتەجێبوون، لەبری ئەوەی سوود لەو زەویانە وەربگیرێت بۆ كەرتی پەروەردە بۆ دروستكردنی بینای قوتابخانە كە ساڵ بە ساڵ كەرتی پەروەردە زیاتر پێویستیەتی.
پاشان مامۆستا دڵشاد عومەر سوپاس و دەستخۆشی لێكردن بۆ خەمخۆرییان و هەڵوێستی جوانیان بۆ پرۆسەی پەروەردە و شاری سلێمانی بە تایبەتی كە پشتگیری لە موڵكی گشتی دەكەن.
لینكی كۆنگرەی رۆژنامەوانی نوێنەرانی دەستەی داكۆكی لە سروشت و موڵكی سلێمانی و كۆری قەلەندەرخانەی كورد دژی پێدانی زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆن بە كۆمپانیایەكی وەبەرهێن