ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٩ بەرێز نعمان عوسمان محمود بەڕێوەبەری كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی زانیاری لەسەر دابینکردنی کتێب بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەخاتەڕوو.
ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات كە بۆ قۆناغەكانی خوێندن كتێب هەر لە باخچەی منداڵانەوە تاكو ١٢ ی ئامادەیی و خوێندنی پیشەیی و عەرەبی و ئینگلیزی گرێبەستێك كراوە لەگەڵ كۆمپانیایەك لە وڵاتی ئیمارات كتێب چاپ كراوە بە كوالێتی بەرز و رۆژانە دابەش دەكرێت، هەروەها رونیشیكردەوە كتێبە گۆڕاوەكان كە ساڵانە ئەو مەنهەجەی گۆرانكاری بەسەردا دێت لەسەدا سەد دابین كراوە و ئامادەیە.
لەبارەی شێوازی دابینكردنی كتێبی خوێندن بەڕێوەبەری كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدە وتی دابینكردنی كتێب بودجەیەكی گەورەی بۆ تەرخان كراوە و زۆربەی كتێبەكانی گەیشتۆتە كۆگاكان.. بەهیوای دابەشكردنی لە كەمترین كاتدا بەسەر كۆگای پەروەردەكاندا.
پاشان ئاماژەی بەوەدا لەبەرئەوەی بەپێی رێنمایی وەزارەتی پەروەردە ئاماری خۆمان ساڵانە دەنێرین بۆ وەزارەت بەپێی داواكاری خۆشبەختانە ئەم ساڵ رێژەیەكی زۆر لە كتێبەكان گەیشتۆتە دەستمان رۆژانە دابەشی دەكەین بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ پەروەردەی قەزاكان دامان ناوە جگە لەوەش كتێبی پەروەردەی كەركوكیش هەر دێتە لای ئێمەو لێرەوە دابەش دەكرێ.
لە كۆتاییدا هیوادارم كە ئەم پرۆسەیە بە سەركەوتووی بەرێوە بچێت و سەرجەم پەروەردەكان لەكاتی دیاریكراودا سەردانمان بكەن بەمەبەستی گواستەوەی كتێبەكان بۆ ئەوەی ئەوانیش لە دەستپێكی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بتوانن كتێب بگەیننە دەستی قوتابی و خوێندكار، هەروەها داوایەكیشم لە قوتابیان و خوێندكاران و دایكان و باوكانی خۆشەویست هەیە پەلەیان نەبێت لە دابینكردنی كتێب لە دەستپێكی خوێندن هەموو قوتابی و خوێندكارێك كتێب دەگاتە بەردەستی ،بۆ ئەمساڵیش ئەم بابەتانە گۆڕاوە كە لە خشتەكەی خوارەوەدا دانراوە.