بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەرێز محمد بەرزی نووسەری كتێبی مرواری دەكات.

ئەمرۆ سێ شەممە ٣٠ ی ٧ی ٢٠٢٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەرێز محمد بەرزی نووسەری كتێبی مرواری كرد و رێزلینانی پێبەخشی لە بەرامبەر بەخشینی ٢٠٠ كتێب بێبەرامبەر بەكتێبخانەی باخچەكان و قوتابخانە بنەرەتییەكانی بەرێوەبەرێتی پرۆگرامەكان لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی ناوبراوی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.