پێش دەرچوونی فەرمانی خانەنشینبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، بەڕێزیان بڕیاریاندا بوو بە ئەنجامدانی گەشتێک بۆ سەرجەم بەڕێوەبەری بەشەکان و ئەنجامدانی مەراسیمێک بۆ بەرپرسانی پەروەردەیی کە خانەنشین بوون هەر بۆیە ڕۆژی پێنج شەممە ١ ی٥ی ٢٠٢٥ به ئاماده‌بونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەبۆنەی خانەنشینبوونی به‌رێزان مامۆستا دڵشاد عمر محمد كریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ماموستا عمر محمد امین یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و مامۆستا تریفه محمد عه‌بدوڵا بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا ئازاد حمه فرج محمد به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌ره‌داغ و مامۆستا سلام كریم عبدالرحمن به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پرۆگرامه‌كان و به‌رێز مه‌ریوان عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی كارگێری و دارتاشی، مه‌راسیمێكیان بۆ سازكردن و سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە کردن بۆ ئەو ماوەیەی بەیەکەوە کاریانکردووەو ته‌مه‌نیان به‌خشیوه به خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و جێ په‌نجه‌یان دیاربووه، هیوای ته‌مه‌ن درێژی و ته‌ندروست باشیان بۆ خواستن.















