بەبۆنەی خانەنشینبوونی مامۆستا دڵشاد عمر کە لەسەر داوای خۆی بووە فەرمانبەران سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە کرد

ئەمڕۆ چوار شەممە ٣٠ ی٤ی ٢٠٢٥ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی خانەنشینبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کە لەسەر داوای خۆی بووە سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە کرد کە بۆ ئەو ماوەیەی کە بەیەکەوە کاریانکردووە.

هەروەها مامۆستا نەژاد عبداللە وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست بەکار بوو،

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

بەرێز ..مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم

سڵاوی پەروەردە و زانست…..

پشتگیری و ڕێنماییە پەروەردەییەکانتان بەرز دەنرخێنین کە پێشکەشتان کردووە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەکردن کە هەموومان بتوانین گەشەی پێبدەین.

سوپاس و پێزانین…..

ئێوە کە داکۆکیکار بوون لە مافی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن و پێشخستنی سەردەمیانەی پەروەردە و فێرکردن، توانای ئێوە بۆتە ئیلهام و پاڵنەر بۆ ئێمەو دیارییەکی ڕاستەقینەیە و گۆڕانکارییەکی بەرچاوی دروست کردووە .

هەوڵ و ماندوبوونەکانت لە بیر ناکەین بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردە و بەستنەوەی قوتابخانەکان بە ڕێکخراوەکانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ بەشداریکردنی خوێندکاران و مامۆستایان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی نوێی وانەووتنەوە و بەردەوام بوونی خولەکان کاریگەریی بەردەوامی هەبووەو وە هەروەها ڕێکخستنی ئەو بۆنانەی کە قوتابخانە و کۆمەڵگەکەمان کۆدەکاتەوە بەبێ ئەندازە.

ئێوە سەرەرای هەموو قەیرانە داراییەكان كۆڵتان نەداو بەسەر هەموو ئاڵنگارییەکاندا زاڵ بوون لە ماوەی کارکردنتان لە پێناو پرۆسەی پەروەردە و شاری سلێمانیدا.

تۆ بە هەموو هەستی خۆت و بە دڵی پاکت هەموو کات لەگەڵمان دەبێت و ئەوە بەرزترین خەڵاتە بۆ ئێمە، لەم ڕۆژەدا پێویستە سوپاست بکەین بۆ ئەو ماندووبوونە بێئەندازەیەت هەرگیز وشەکان ناتوانن دادپەروەری بەتۆ ببەخشن بەو هەموو کارە جوان و نایابانەی کردووتە.

سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆت جگە لەوەش خۆشمان دەوێت مامۆستای ئازیز بەهیوای سەرکەوتن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٣٠-٤-٢٠٢٥