رۆژی یەكشەممە ٢٠٢٥/٥/١١ كۆبونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەریوەچوو.
كۆبونەوەكە بەمەبەستی گفتوگۆکردن بوو لەسەر چەند تەوەرێک بریتیبوون لە خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی و تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ٩ و ئامادەکاری بۆ داواکاری پەروەردەکان هەم لە پێداویستی ناوەندەکانی خوێندن هەم لە پێداویستییەکانی دیکەی تایبەت بە پرۆسەی پەروەردەو ئامادەکاری بۆ تەواوکردنی ئەو بینایانەی کەوا تەواو نەبوون و ڕێوشوێنی پێویست دابنرێت.


