رۆژی یەكشەممە ١١ی ٥ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەشی فێركردنی نائاسایی كرد بە مەبەستی كردنەوەی بەشێك بۆ راهێنەرانی پەروەردەی تایبەت كە لە لایەن رێكخراوی لەیادەوە نۆژەن كراوەتەوە ، لەم بەشەدا زیاتر كۆڕ و سیمینار و رێنمایی و هۆشیاری كەس و كاری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكرێت.
پاشان بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ بەرێوەبەری بەشی فێركردنی نائاسایی و لێپرسراوی هۆبەكان كۆبووە و گفتوگۆكرا سەبارەت بە كێشە و گرفتەكانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناوەندەكانی خوێندندا، دواتر سوپاس و دەستخۆشی لێكردن بۆ هەوڵ و ماندوبونیان و خزمەتكردنیان بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەڵێنیدا بەپێی سنوری دەسەڵاتی هاوكاریان بێت.




