خولێکی هۆشیاری تایبەت بەمەترسیەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرکرایەوە

لەدرێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپێناوهۆشیارکردنەوەی خوێندکاران، هۆبەی ڕێنمایکاران لەبەڕێوەبەرایەتیمان بەهەماهەنگی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولێکی هۆشیاری تایبەت بەمەترسیەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری کردەوە لەپێناوهۆشیارکردنەوەوپاراستنی خوێندکاران لەمەترسیەکانی ، لەخولەکەدا کۆمەڵێک ڕێنماییکاری بەڕێوەبەرایەتیمان بەشداربوون …

لەڕۆژی کۆتایی خولەکەدا مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خولەکەی بەسەرکردەوە، بە مامۆستایان وبەشداربوونی ڕاگەیاند هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران وپاراستنیان لەمەترسییەکان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە چونکە خوێندکاران نەوەی دواڕۆژی ئێمەن ،دواتر بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بەڕێنماییکاران .

جێگەی ئاماژەپێکردنە خولەکە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای بە ئەزموون وترایەوە