رۆژی هەینی بەرواری ٢٣ی ٥ی ٢٠٢٥ لە سۆنگەی خەمخۆری وچاودێری بەردەوامی تەندروستی خوێندکاران مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەی بڵێسەی بنەڕەتی سەردانی قوتابی محمد ڕزگار لە قۆناغی ٤ی بنەڕەتی لەقوتابخانەی بڵێسەی بنەڕەتی کرد کەدوێنێ لەقوتابخانە دەستی شکاوە ،لەنزیکەوەلەهەواڵی تەندروستی پرسی وهیوای زوو چاک بوونەوەی بۆخواست، ئامادەیی هەرهاوکارییەکی نیشاندا بۆ خوێندکاری ناوبراولەپێناوباشتربوونی تەندروستیان.

