تاقیکردنەوەکان بەردەوامە بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەك خوێندنگەی بەسەركردەوە

رۆژی چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی ٩ی بنەرەتی خولی یەكەم و تاقیکردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەم خولی یەكەمی پۆلە ناكۆتاكانی لە قوتابخانەكانی برەو و لەیلازانا و خواجە ئەفەندی بنەرەتی و ئامادەیی حلمی علی شەریف بەسەر کردەوە.
مامۆستا نەژاد لە نزیکەوە چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کرد،هەروەها هەوڵ و ماندووبونی بەرێوەبەر و مامۆستایان و ستافی كارگێری قوتابخانە و خوێندنگەكانی بەرز نرخاند و سوپاس و دەستخۆشی لێكردن، هیوای سەرکەوتنی بۆ تەواوی قوتابیان و خوێندکاران خواست.