شاندێک لە قائیمقام و بەڕێوەبەری پەروەردەی سیدسادق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد

رۆژی سێ شەممە ٢٠ ی٥ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێزان رچا محمد اسماعیل قائیمقامی قەزای سیدسادق و مامۆستا سۆران محمد محمود بەڕێوەبەری پەروەردەی سیدسادق و حمەخان خالد محمد سەرپەرشتیاری یەکەم و بەشێک لە سەرپەرشتیاران و لێپرسراوی هۆبەکان لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سیدسادق کرد.
لە سەردانەكەیاندا پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی مامۆستا نەژاد كرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و باس لە رەوشی پەروەردە و فێركردن كرا لە ناوچەكەدا.
بەڕێوەبەری گشتی وێرای بەخێرهتنیان سوپاس و دەست خۆشی لێكردن بۆ ئەو خزمەتەی كە كردویانە بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لەدەڤەرەكەیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.