رۆژی دوو شەممە ١٩ ی٥ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان لقی سلێمانی كۆبووە.
لەكۆبونەوەكەدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردولا و كێشە و گرفتەكان و چارەسەركردنی کێشەکانی خوێندكارانی پەروەردەی تایبەت كرا لە ناوەندەكانی خوێندندا.
بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكی پێدان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان.
