شاندێک لە قەزای شارەزوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد

رۆژی دوو شەممە ١٩ ی٥ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێزان ڕزگار غفور قائیمقامی قەزای شارەزوور و عمید محمد بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارەزوور و عقید نافژ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی هاتوچۆی شارەزوور و عقید نەوزاد بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزوور و عقید برهان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارستانی شارەزوور و نبیل حمە صالح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی شارەزوور لێپرسراوی هۆبەکانی پەروەردەی شارەزوور کرد.
مەبەست لە سەردانەكەیان بۆ پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێزیان وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بوو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.