بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

رۆژی شەممە ١٧ی ٥ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو بەدوواداچوون و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان/ خولی یەکەم، سەردانی ئامادەیی زنارو ئامادەیی سەروەران و هەردوو قوتابخانەی تەوار و ڕوانسەری بنەڕەتی کرد، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەران و مامۆستایان و فەرمانبەران کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست.