مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وشاندی یاوەری لەسۆنگەی خەمخۆریان بۆ خوێندکاران و پرۆسەی پەروەردە، رۆژی پێنج شەممە ١٥ی ٥ی ٢٠٢٥ سەردانی خوێندکار (ئارۆ ئیبراهیم )کرد کەلەپۆلی حەوتەمی بنەڕەتیە لەقوتابخانەی ئامێدی، بەداخەوە لەکاتی چوونی بۆقوتابخانە سەگ پەلاماری دەدات وبەسەختی بریندار دەبێت ،مامۆستانەژاد عەبدوڵڵا هیوای سەلامەتی وزوو چاک بوونەوەی بۆخواست وئامادەیی هەموو هاوکاری پاڵپشتیەکی نیشاندا لەپێناو باشبوونی تەندروستیان


