بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی به‌بۆنه‌ی یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی مامۆستایان كرد

رۆژی پێنج شەممە١٥ی ٥ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و شاندی یاوەری بەشدارییان کرد لە بەرزڕاگرتنی یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان/ لقی سلێمانی، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی مامۆستایانی یەکێتییەکە کردو بەوبۆنەیەوە دووپاتیان کردەوە کە هەمیشە پشتگیری لە داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەن.
ئەم ڕۆژەش ڕۆژێکی مێژووییە بۆ مامۆستایان لە خەباتی نیشتمانی گەلەکەمان و کە ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکان بوونەتەوە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی پیشەیدا بوون بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان،
دووبارە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پیرۆزبایی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان لێدەکەین و بە هەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانەی مامۆستایانی کوردستان توانیومانە سەربکەوین و پرۆسەی خوێندن بەرەو سەرکەوتن بەرین و سەرکەوتووبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
١٥ی ٥ی ٢٠٢٥