رۆژی پێنج شەممە ١٥ ی٥ ی ٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكی تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی قۆناغی ٩ی بنەرەتی خولی یەكەم پرسیارەكان دابەشكرا بەسەر پەروەردەی قەزاكاندا.
پاشان مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات بەوەكالەت سەردانی قوتابخانەی ئاڤێستای بنەرەتی كرد بۆ ئاگاداربوون لە ئامادەكاریەكان و بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان،لە تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ٩ ی بنەرەتی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیمان ٢٩٧٣٥ قوتابی وخوێندكار بەشداری لە تاقیكردنەوەكان دەكەن کە دابەشكراون بەسەر ٤٧٦ هۆڵدا و هەروەها تەواوی پێداوستییەکان دابینکراوە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا بە هاوكاری هەموو لایەك پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و داوای لە مامۆستایان کرد پابەندی تەواوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بن و سوپاس و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و مامۆستایان و سەپەرشتیاران کرد کەهەوڵی تەواو دەدەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست.





