بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له‌گه‌ڵ بەرێوەبەر و لێپرسراوانی هۆبەكانی پەروەردەی شارباژێر كۆبویه‌وه‌

رۆژی چوارشەممە ١٤ی ٥ی ٢٠٢٥ بەرێز مامۆستا لەتیف حسێن بەرێوەبەری پەروەردەی شارباژێر و لێپرسراوانی هۆبەكان بەمەبەستی پیرۆزبای كردن لە مامۆستا نەژاد عبدالله بە بۆنەی دەستبەكاربونی وەك بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانیان كرد.
دواتر باس لە رەوشی پەروەردە لە ناوچەكە كرا و بەرێوەبەری گشتی پێی راگەیاندن كە ئەوان دڵسۆزانە خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە دەكەن دەستخۆشی لێكردن و سوپاسی كردن بە سەردانەكەیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.