هەڵبژاردنی دەستەی نوێی کارگێڕی یانەی وەرزشی پەروەردە لە شاری هەولێر ئەنجامدرا

رۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/١٣ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرێز (ئالان حمەسعید صالح) سەرۆك فەخری یانە لە ڕێگەی لیژنەی باڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزشی هەرێم و ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر و دەستەی کارگێڕی و دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانان هەڵبژاردنی دەستەی نوێی کارگێڕی یانەی وەرزشی پەروەردە ئەنجامدرا و پرۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو، بۆ چوار ساڵی ئایندە دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پەروەردە هەلبژێردران کەتێیدا مامۆستا (نەژاد عەبدوڵڵا) وەک جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پەروەردە هەڵبژێردرا