بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە نوێنه‌ری رێكخراوی میدیای پزیشكی بۆ هۆشیاری تەندروستی كرد

رۆژی دووشەممە ٢٦ ی٥ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی نوێنەری بەشی فێركردنی نائاسایی پێشوازی لە بەرێز ئاری هاوار بەرێوەبەری بەشی پرۆژە و پەیوەندیەكان لە رێكخراوی میدیای پزیشكی بۆ هۆشیاری تەندروستی و شاندی یاوەری كرد.
مەبەست لە سەردانەكەیان بۆ هەماهەنگی هەردوولا و خزمەتكردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناوەندەكانی خوێندندا بوو، بە كردنەوەی خول بۆ راهێنەرانی پەروەردەی تایبەت و دروستكردنی ژووری سەرچاوە بە هەماهەنگی بەشی فێركردنی نائاسایی.
لەكۆتایدا بەرێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لێكردن بۆ گرنگیدان و دروستكردنی ژووری سەرچاوە لە ناوەندەكانی خوێندنی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەم جۆرە كارانە دەبێتە بنیاتنان و ئامادەکردنی کادری پێشکەوتوو لە بواری پەروەردەی تایبەت بە پەروەردەکردن و فێرکردن و ڕاهێنانیان و مەشق پێکردنیان لەم بوارە خزمەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكات و بەڵێنیدا بەپێی سنوری دەسەڵاتیان هاوكاریان بێت.