بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی له‌ بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن و سەرپەرشتیاری یەکەم و بەشێک لە سەرپەرشتیاران و لێپرسراوانی هۆبەكان كرد

رۆژی سێشەممە ٢٧ی ٥ی ٢٠٢٥ بەڕێز مامۆستا ئەسعد جافر حەمە بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن و مامۆستا شارا محمد سعید سەرپەرشتیاری یەکەم و بەشێک لە سەرپەرشتیاران و لێپرسراوانی هۆبەكان بەمەبەستی پیرۆزبای كردن لە مامۆستا نەژاد عبدالله بە بۆنەی دەستبەكاربونی وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانیان كرد.
لە سەردانەكەیاندا باس لە ڕەوشی پەروەردە و فێركردن لە ناوچەكە كرا و بەڕێوەبەری گشتی پێی ڕاگەیاندن كە ئەوان دڵسۆزانە خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن دەكەن دەستخۆشی لێكردن و سوپاسی كردن بە سەردانەكەیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.