رۆژی سێشەممە ٢٧ی ٥ی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و خاتوو نەرمین حسێن بەرێوەبەری دڵنییایی جۆری و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەرانی پەروەردەی قەزاكان و سەرپەرشتیاران و شارەزایان و لێپرسراوانی پەروەردەیی مەراسیمێکی شایستە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی بۆ كۆمەڵێك پەروەردەكار و سەرپەرشتیارانی خانەنشین لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سازكرا.
لە وتەیەکیدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ماندووبوونی پەروەردەكاران و سەرپەرشتیارانی خانەنشینی کرد و خزمەتەکانیانی بەرز نرخاند هیوای ژیانێکی ئارام و دوور لە نەخۆشی و ناخۆشی بۆ خواستن.




