بەڕێوەبەری گشتی پاڵپشتی خۆی بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن دووپات کردەوە

رۆژی چوارشەممە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وەک هەمیشە لەسۆنگەی خەمخۆریان بۆپرۆسەی پەروەردە وفێرکردن بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومییەکان و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازیکرد لە هەردوو شاندی ڕێکخراوی دیالۆگ و قوتابخانەی فەرەنسی دانیال میتران
وێڕای پیرۆزبایی کردن لە مامۆستا نەژاد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا بۆ زیاتر خزمەتکردن بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و چەند تەوەرێکی تر گفتوگۆی لە بارەوە کرا.
بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان هەمیشە هاوکارو پاڵپشتیان بێت لەپێناوپێشخستنی پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن لەهەرێمی کوردستان.