سەر کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد

رۆژی چوار شەممە ٢٨ ی٥ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی و بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومییەکان و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەرزشی پێشوازی لە بەڕێزان محمد محمودیان سەر کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سلێمانی و شاندی یاوەری کرد، بەناوی کونسڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی پیرۆزباییەکی گەرمی ئاراستەی مامۆستا نەژاد عبداللە کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرزنرخاند لەخزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردە، هەرلەدیدارەکەدا بەڕێوەبەری گشتی باسی لە ڕۆڵ و گرنگی کونسڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە هەمیشە هاوکارو پشتیوانی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن بووە لەناوچەکە ئۆمێدی خواست هەمیشە پێکەوە کاربکەین بۆخزمەتکردن وپێشخستنی کەرتی پەروەردەوفێرکردن.