دوو خوێندکاری ئامادەیی کۆلێژی سەڵاحەدینی ئەیوبی کوڕان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

رۆژی چوار شەممە ٢٨ ی٥ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕیزلێنانی بەخشییە دوو خوێندكاری ئامادەیی كۆلێژی سەڵاحەدینی ئەیوبی كوڕان.
خوێندكار ڕەند ڕەنج لەپای سەركەوتن و بەشداریکردنی لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی IJSO لە ووڵاتی ڕۆمانیاو بەدەستهێنانی مەدالیای بڕۆنز، وە خوێندکار شاد ابراهیم لە پای سەرکەوتن و بەشداریکردنی لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ڤیلیپۆ و بەدەستهێنانی مەدالیای سلڤەر.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر خۆشحاڵ بوو بە سەرکەوتنیان و پێی ڕاگەیاندن کە جێێ شانازین بۆ شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتن و چاوەڕوانی بەدەستهێنانی پلەی بەرزتری کرد لێیان لە ئایندەدا.