بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە نەخۆشخانەی شار سه‌ردانی مامۆستا ئەدهەم محەمەد و خوێندکار محەمەد ئاسۆ فایەق كرد

رۆژی هەینی ۳۰ی ٥ی ۲۰۲٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسۆنگەی پەرۆشی بەردەوامی بۆئاگاداربوون لەتەندروستی خوێندکاران و مامۆستایان بەڕۆژانی پشووش لەخەمی خوێندکاراندایە هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا سۆران بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق ومامۆستا حەمەخان سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی ومامۆستا کاوە بەڕێوەبەری قوتابخانەی بەختیاری لە نەخۆشخانەی شار سەردانی هەریەکە لە مامۆستا ئەدهەم محەمەد و خوێندکارمحەمەد ئاسۆفایەق کەلەقۆناغی ۹ی بنەڕەتیە لەقوتابخانەی بەختیاری لەسەیدسادق کەبەداخەوە لەڕووداوێکی نەخوازراودا برینداربوون ،بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لای خۆیەوە هیوای زوو چاک بوونەوەو تەندروستییەکی باشی بۆخواستن وپشتیوانی وهاوکاری خۆی نیشاندا لەپێناو باشتربوونی تەندروستیان وڕایگەیاند خوێندکاران ومامۆستایان گرنترین توێژی کۆمەڵگەن خوێندکاران نەوەی داهاتوون ومامۆستایانیش پەروەردەکارو فێرکاری ئەونەوەیەن.