بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا عومەر باهر بەڕێوەبەری بەشی پڕۆگرامەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كرد

لەدرێژەی سەردان وبەسەرکردنەوەکانی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پەرۆشی ودۆخی فەرمانبەرانی پەروەردە رۆژی هەینی بەرواری ۳۰ی ٥ی ٢٠٢٥ سەردانی مامۆستا عومەر باهر بەڕێوەبەری بەشی پڕۆگرامەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کرد،لەدۆخی تەندروستی پرسی وهیوای زوو چاک بوونەوەی بۆخواست و ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێویستی بەفەرمانبەرانی دڵسۆزوچالاک هەیە لەپێناو پێشخستنی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن لەکوردستان.