رۆژی شەممە بەرواری٣١ی ٥ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەک لەبەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پێشووی پەروەردەی سلێمانی کرد،ئامانج لەسەردانەکە دەربڕینی وەفاداری وڕێزگرتن بوو لەئەرک وماندووبوونی بەڕێزیان لەماوەی ڕابردوو مامۆستا نەژاد عەبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هەوڵ وماندووبوونەکانی مامۆستا دڵشاد عومەری بەرز نرخاند لەخزمەتکردنی بەپرۆسەی پەروەردەوفێرکردن ودواتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مەدالیای ئاڵتوونی بەخشیە بەڕێزیان وهیوای تەمەن درێژی وسەرکەوتنی بۆخواست.












