رۆژی شەممە بەرواری ٣١ی ٥ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێز شێخ فاخر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ی کرد،سەردانەکە بەمەبەستی بەرزنرخاندنی هاوکاری وپشتگیریەکانی بەڕێزیان بوو بۆ کەرتی پەروەردەوخوێندکاران ومامۆستایان کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین قوتابی ومامۆستا کەلەڕووداوی هاتووچۆو دڵتەزێندا بریندارببوون لەنەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لەسەرئەرکی بەڕێزیان چارەسەری تەواویان بۆکراوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند پشتگیری کەسانی وەک بەڕێز شێخ فاخر بۆ پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن وپێشخستنی گرنگە لەپێناوخزمەتکردن بەنەوەی داهاتووی کۆمەڵگەومامۆستایان کەڕێنیشاندەرن وهیوای خواست نموونەی وەک بەڕێزیان زیاتربێت.